نه‌وا
ستادی نیزامیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كوژرانی پێشمه‌رگه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه‌وه بووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ستادی نیزامی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان :
به داخێكی گرانه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه سه‌عاتی 9 شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ك، ته‌قه‌كردن له نێوان هاوڕێیانی پێشمه‌رگه له بناری هه‌ڵگورد دروست ده‌بێت كه به‌وهۆیه‌وه هاوڕێیه‌كمان به ناوی ئاروین ئه‌سڵانی گیانی له‌ده‌ستدا و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار ده‌بێ كه برینه‌كه‌ی سوكه.
له ئێستادا دۆخه‌كه كۆنترۆڵ و هێور كراوه‌ته‌وه و ته‌رمی هاوڕێ ئاروین هاته‌وه ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و ئه‌سپه‌رده كرا.
هاوڕێیانمان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتر له ڕوداوه‌كه‌ن. پێویسته بڵێین له دوێنێشه‌وه‌وه دۆستان و هاوڕێیان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوین و هاوسۆزییان ده‌ربڕیوه، لێره‌وه سپاسی هه‌موویان ده‌كه‌ین. هه‌ر زانیاریه‌كی نوێ به ئاگاداری گشتیی ده‌گه‌یه‌نین.
ستادی نیزامی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
27-2-1399