وادەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە راگەیەندرا

17/05/2020

نەوا
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا موچەی مانگی 1ی ئەمساڵی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوبارەیەوە بڵاوكراوەتەوە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڕیاری داوە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكات.
بەپێی بڕیارەكە، سبەینێ دووشەممە 18-05-2020 موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە لە دەرەوەی شار دابەش دەكرێت. رۆژی دواتریش واتە سێشەممە 19-05-2020 موچەی ناوشار دابەش دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group