نه‌وا
سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، نابێت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان بكرێنه به‌شێك له ململانێ سیاسیه‌كان، هه‌روه‌ك چۆن نابێت و قبوول ناكرێت هێرشیان بكرێته سه‌ر.
نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆبووه و تیایدا وێڕای دڵنیاكردنه‌وه‌یان و نیشاندانی هه‌موو پشتیگرییه‌كی خۆی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان هاووڵاتیی ڕه‌سه‌نی هه‌رێمی كوردستانن و ده‌بێ ڕێز له بڕیاریان بگیرێت و ئازادییان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها نابێت بكرێنه به‌شێك له ناكۆییه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ك چۆن نابێت و قبوول ناكرێت هێرشیان بكرێته سه‌ر.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌و باره‌وه:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17/5/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نوێنه‌رانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان، دید و سه‌ر‌نج و ڕوانینی خۆیان بۆ دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو و باسیان له ڕۆڵ و پێگه‌ی پێكهاته‌كان له ژیانی سیاسی و كارگێڕیی هه‌رێمی كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له پاراستنی ماف و شایسته‌كانیان له بواری نوێنه‌رایه‌تیكردنیان له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنی شایسته و به‌ركه‌وته كارگێڕییه‌كاندا كرده‌وه.
نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان، وێرای دووپاتكردنه‌وه‌ی پێ‌زانین و سوپاسگوزارییان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كه وه‌ك چه‌تری كۆكۆه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان و له‌پێناو پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و یه‌كترقبووڵكردن له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات، چه‌ندین كێشه و گرفتیشیان خسته ڕوو كه له‌ڕووی سیاسی و كارگێڕییه‌وه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه و ئاماژه‌یان به كه‌موكورتی و پێداویستیی خزمه‌تگوزاری له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كرد و داوایا‌ن كرد سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیاندا، هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و جێگریكردنی ماف و شایسته‌كانی پێكهاته‌كان له ده‌ستووری داهاتووی هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه و هه‌بوونی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی به مایه‌ی شانازی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و وێنه‌یه‌كی جوانی هه‌رێمی كوردستان له قه‌ڵه‌م دا كه ده‌بێ بپارێزێت و به‌رگری لێ بكرێت.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها داكۆكی له‌وه كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان به دۆخێك‌دا تێده‌په‌ڕێت كه ئه‌وپه‌ڕی پێویستی به ئارامی و سه‌قامگیریی سیاسی و یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌ییی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوكار بن و هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی سه‌ختییه‌كانی ئه‌م قۆناغه بده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، له كار و هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.