نه‌وا
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بونی سوته‌مه‌نی و ئه‌نجامدانی چاكسازیی له چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی وێستگه‌كانی غازی هه‌ولێرو چه‌مچه‌ماڵ و راوه‌ستانی وێستگه‌ی كاره‌بای خه‌بات به‌هۆی كۆرۆناوه كه ستافی كۆمپانیاكه نه‌یانتوانیوه له وڵاتی كۆریاوه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ 2500 مێگاوات كاره‌با كه‌مبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست رادیۆ نه‌وا كه‌وتووه تێیدا هاتووه، هاوبه‌شانی كاره‌با ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بونی سوته‌مه‌نی و ئه‌نجامدانی چاكسازیی له چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی وێستگه‌كانی غازی هه‌ولێرو چه‌مچه‌ماڵ و راوه‌ستانی وێستگه‌ی كاره‌بای خه‌بات به‌هۆی كۆرۆناوه كه ستافی كۆمپانیاكه نه‌یانتوانیوه له وڵاتی كۆریاوه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌ش ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ 2500 مێگاوات كاره‌با كه‌مبووه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا پێشتر توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با 3200 مێگاوات بووه، كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی خواست له‌سه‌ر كاره‌با، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر هێڵه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.