نه‌وا
سه‌رپه‌رشتیاری پارێزه‌رانی خۆبه‌خش له دهۆك ده‌ڵێت، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌راندا مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپیان له‌گه‌ڵدا كراوه و ته‌نانه‌ت له دوو مامۆستای ژن دراوه، خه‌ڵكیش دژی به‌یاننامه‌كه‌ی لقی دهۆكی یه‌كێتیی زانایان بوون، كه خۆپیشاندانه‌كه‌ی به ناڕه‌وا وه‌سفكردبوو.
خه‌تاب عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری پارێزه‌رانی خۆبه‌خش بۆ پرسه گشتییه‌كان له دهۆك، له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆی نه‌وا رایگه‌یاند، له خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆكدا زیاتر له 120 كه‌س ده‌ستگیركراون، كه به‌شێكیان هه‌ر له ده‌روازه‌كانی شاری دهۆك و پێش هاتنه ناوه‌وه، ده‌ستگیركراون.
راشیگه‌یاند، به‌هانه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه ئه‌وه‌یه، كه بێ مۆڵه‌ت خۆپیشانده‌نه‌كه‌یان كردووه، له‌كاتێكدا رێكخرانی خۆپیشاندانه‌كه ده‌ڵێن 48 كاتژمێر پێش چالاكییه‌كه داوای مۆڵه‌تیان كردووه و لایه‌نی ئیداریی شاره‌كه وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه، به‌پێی یاسای خۆپیشاندانیش، كه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكردووه، ئه‌گه‌ر پێش 48 كاتژمێر له خۆپیشاندان داوای مۆڵه‌ت بكرێت و لایه‌نی په‌یوه‌ندییدار وه‌ڵامی داواكارییه‌كه نه‌داته‌وه، ده‌توانرێت خۆپیشاندانه‌كه بكرێت.
سه‌رپه‌رشتیاری پارێزه‌رانی خۆبه‌خش بۆ پرسه گشتییه‌كان له دهۆك ئاشكراشیكرد، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌راندا، كه زیاتر هێزه‌كانی ئاسایش كاری له‌سه‌ر ده‌كات، مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كراوه و قسه‌ی ناشرینیان پێوتراوه و به‌شێك له مامۆستایان لێیاندراوه، ته‌نانه‌ت حاڵه‌تی لێدان له دوو مامۆستای ژن هه‌بووه، به‌ڵام دواتر كه براون بۆ زیندان و راده‌ستی پۆلیس كراون، مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاویان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه.
خه‌تاب عومه‌ر وتیشی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بادینان پرسی ئایین هه‌شتیاره، به‌ڵام كاتێك لقی دهۆكی یه‌كێتیی زانایان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و گردبونه‌وه‌كه‌ی به ناڕه‌وا و گێره‌شێوێنی زانی، خه‌ڵك هێرشی توندیان كرده سه‌ر یه‌كێتیی زانایان.