نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی پێشوی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: به‌كارهێنانی وشه‌ی "تێكده‌ر" بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن هه‌ڵه‌یه و كارێكی ناڕه‌وایه‌و ئه‌وان ئه‌گه‌ر داوای موچه له‌حكومه‌ت نه‌كه‌ن ئه‌ی له كێی بكه‌ن.
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین په‌رله‌مانتاری پێشوی پارتی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: ژماره‌ی هه‌مو موچه‌خۆرانی پارێزگای دهۆك، چاره‌كی موچه‌خۆرانی هیچ پارێزگایه‌كی دیكه‌ی هه‌رێم نیه. له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌رانی پارێزگای دهۆك بۆ حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه به‌راورد بكه‌ین، ئه‌وا چه‌ند هێنده‌ی پارێزگاكانی دیكه‌یه."
نوسیویشیه‌تی: بۆیه پێویست ناكات گله‌یی بكه‌ین و بڵێین خۆپیشانده‌ران له فڵان حزب و فیسار حزب بون، پارتی به‌رپرسه له دهۆك و خه‌ڵكی ناڕازیش زۆر خاوه‌ن مافه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی پارتی جه‌ختیشیكردۆته‌وه له‌وه‌ی، كه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی وشه‌ی "تێكده‌ر" بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ڵه و ناڕه‌وایه. ئه‌گه‌ر داوای موچه‌و مافی خۆیان له حكومه‌ت نه‌كه‌ن، ئه‌ی له كێی بكه‌ن؟
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه خۆپیشاندانی ئاشتیانه ئازاده‌و مافێكه كه به یاسا رێكخراوه‌و یاساكه‌شی هێنده نه‌رمی تێدایه كه رێگه له لێدان، گرتن و سزادانی خۆپیشانده‌ران بگرێت.