نەوا
سەبارەت بە تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر ئیمزاكردنی رێكەوتنی سیاسیی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەندامێكی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: گۆڕان لاپەڕەیەكی نوێی هەڵداوەتەوە.
دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: بۆ ئەوكات قۆناغێكی نوێ بو، لەكایەی سیاسی هەرێم لەكاری پێكەوەیی حیزبی، لە وەلانانی ناكۆكیەكان و رێكەوتن لەسەر بابەتە ھاوبەشەكان، بەڵام هەر زو یەكێتی نەك پاشگەز بوەوە، بەڵكو وەكو دوژمن مامەڵەی لەگەڵ كردین.
دەرباز محەمەد ئاماژەی بەوەشكردووە: ئێستا قۆناغێكی نوێیە، پاش ژانێكی زۆر سەخت، گۆڕان لاپەڕەیەكی نوێی هەڵداوەتەوە، لاپەڕەیەك كە بەرژەوەندی خەڵك ناونیشانەكەیەتی، یەكێتیش هەمان نیازی هەیە، بەوردی چاوەڕوانی وەرگێڕانی نیەتەكانین بۆ كردار، كرداری سەرەكیش لای ھەڤاڵانی یەكێتیە.
ئەوە لەكاتێكدایە چوار ساڵ پێش ئێستا بە ئامادەبوونی نەوشیروان مستەفا رێكخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان و جەلال تاڵەبانی سكرتێری پێشووی یەكێتی لە دەباشان رێكەوتنی سیاسی لەنێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان واژووكرا، بەڵام رێكەوتنەكە جێبەجێنەكرا.