نەوا
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، 9 حاڵەتی نوێی تووشبون بە كۆرۆنا تۆمار كران، كە یەكێكیان لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە.
دەقی راگەیەنراوەكە
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، نۆ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، پێنج پیاو و دوو ئافرەت و كچ و كوڕێكی گەنجن، یەكێكیان لە گەشتی دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە و شەش لەوان بەركەوتووی تووشبووانی ڕۆژانی پێشوون و دوو تووشبووی دیكەی نوێ نیشانەكانی نەخۆشیەكەیان هەیە.
هەشت تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و توشبووەكەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانە.
وەزارەتی تەندروستی
17 ئایار 2020