(ملوانکەی پرتەقاڵ) بڵاودەكرێتەوە

17/05/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
لە بارەی ملوانكەی پرتەقاڵ، نوسەر بەمجۆرە رونكردنەوەی بۆ رادیۆ نەوا دا:

ڕێ بەقەعری بەحرەبا غوواسی عاریف بۆ گوھەر
حەقیە بۆ مەزموون کە شاعیر کەوتە  ئەفکاری عەمیق
حەمدی
یەکەم ئەزموونی بەندەیە، بۆ نیشاندانی کۆمەڵێک تابلۆ، لە ڕەنگی بێستانی شیعر. ھەر کە پرتەقاڵی شیعرم کۆکردەوە، ئیدی حەزم نەکرد، جارەکی دیی بگەڕێمەوە سەر ڕێگەیەکی نادیار، بەڵکو لە بەڕاییدا نێونیشانی دیوانەکەم لە پشتی بەرگەکەدا دیزاین کردووەو سەرجەم نێونیشانی دەقە شیعرییەکانم، لەژێر دەقەکاندا داناوەو پەراوێزیشم بۆ ئەو  دەستەواژانە نووسیوە، کە ناکرێت خۆمی لێ نەبان بکەم. ئەمکارەشم بە ڕەوا زانیوە، تا لەوانی تر جودا بێتەوە. بە  بڕوای من، شیعر کۆمەڵێک مانای دیی ھەیە وەک: تێکشکاندنی وێنە شیعرییەکان و زمان  و ماناکانی ناوەوەو دەرەوەی دەق. ژبەرھەندێ تۆی خوێنەر لەنێو ئەم دیوانەدا، ئەو جۆرە تکێشکاندنانە دەخوێنیتەوەو دەبینیت.  لەکانی دڵەوە سوپاسی زۆرم بۆ خاتوونی ھێژا ڕاز کامەران، کە دیزاینێکی زۆر شایستەی بۆ دیوانەکە کردووەو داھێنانی لە کارەکەیدا کردووە. ئەگەر زەمەن گەڕایەوە دۆخی جاران، ئەوا لە مەراسیمێکی تایبەتدا دیوانەکەم بڵاودەکەمەوەو دەیخەمە بەر دیدەی خوێنەران. لە قوڵایی دڵمەوە سوپاسی ھاوڕێیانی ھێژام کاکە سالار عومەر و کاکە سۆران محمد ئەمین، دەکەم. کە ئەگەر ماندوو بوون و دڵسۆزی ئەوان نەبووایە، ئەم ھێشووە شیعرانە، لە ڕۆشنایی چاپ بێ بەش دەبوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group