نه‌وا
له ناو شاری كه‌لار و له نزیك قه‌ڵای شێروانه به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه، هاووڵاتیك گیانیله‌ده‌ستدا.
راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 12:00ی شه‌وی رابردو ئۆتۆمبێلێك له جۆری (فۆرد) له هاووڵاتییه‌كی داوه و برینداری كردوه، به‌ڵام پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لێكۆڵێنه‌وه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هاتوچۆوه ده‌ستیپێكردوه و شۆفێره‌كه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.