كارەبای سلێمانی هۆكاری كەمبونەوەی كارەبا ئاشكرادەكات

18/05/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی هۆكاری كەمبونەوەی پێدانی كارەبا ئاشكرادەكات و رایگەیاند، بەهۆی كەرەنتین و سیانە نەكردنەوە كەمبونەوەی كارەبا رویداوە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاگاداری هاووڵاتیان دەكات، ‌بەهۆی قەیرانی دارایی و دروستبوونی چەند گرفتێكی تەكنیكی و ئەنجامنەدانی كاری سیانەكردن، كە پێویست بوو پێشتر بكرایە،‌ بەڵام بەهۆی كەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ ئەو سیانەكردنە ئەنجام نەدراوە، كەمبونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا هاتۆتەئاراوە، كە هاوكاتە لەگەڵ بەرزبونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا ئەو دابەزینەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بوەتەهۆی كەمبونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی و هەروەها ئەوەی رویداوە بەدەرە لە توانا و دەسەڵاتی بەڕێوەبەرابەتی گشتی كارەبای سلێمانی و وەزارەتی كارەباش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لە پەیوەندی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group