كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی دایەنگە و سەنتەرەكانی ئۆتیزم راگەیەندرا

18/05/2020

نەوا
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی دایەنگە و سەنتەرەكانی ئۆتیزم دیاریدەكات.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی فەرمانی وەزارەت، ژمارە 180 لە رۆژی 17-5-2020 دەرچوە، دەوامی دایەنگەكان (حكومی و ناحكومی) و سەنتەرەكانی ئۆتیزم (حكومی و ناحكومی) لە رۆژی 31-5-2020ەوە ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، دەستپێكردنەوەی دەوام بەرەچاوكردنی رێنماییەكانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group