نه‌وا
ئه‌مڕۆ 18-5-2020، كۆتا رۆژی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیه و پێشبینی ده‌كرێت لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی خۆی، بڕیارێكی نوێ ده‌ربكات.
رۆژی 13ی ئادار، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی راگه‌یاند و تا ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام هه‌ندێك ئاسانكاری له رێنماییه‌كاندا كراوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی توشبوان ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته 413 كه‌س، كه 212 له هه‌ولێر، 160 له سلێمانی، 19 له هه‌ڵه‌بجه و 22 له دهۆك بون.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی چاره‌سه‌ركراوان گه‌یشتوه‌ته 383 كه‌س، كه 208 له هه‌ولێر، 134 له سلێمانی، 19 له هه‌ڵه‌بجه و 22 له دهۆكن.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی، له نه‌خۆشخانه‌كاندا له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان، بریتییه له 25 كه‌س، سێ كه‌س له هه‌ولێر و 22یش له سلێمانین.
هه‌روه‌ها پێنج حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌بوه، كه چواریان له سلێمانی و یه‌كێكیان له هه‌ولێر بوه.