نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی له ئاگادارییه‌كدا چه‌ند رێنماییه‌كی له باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌وه خستوه‌ته‌ڕوو.
له ئاگاداریه‌كه‌دا هاتووه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له سلێمانی بۆ وه‌رگرتنی موچه به هه‌مانهه‌نگی بانكی تانجه‌رۆ چه‌ند رێكارێك ده‌گرنه‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان لیژنه‌ی وه‌رگرتنی مووچه پێویسته سه‌رجه‌میان ده‌ستكێش وماسك به‌كاربهێنن، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ناوی قوتابخانه‌كان دابه‌شكراون به‌سه‌ر (حه‌وت ) وه‌جبه‌ی جیادا كه‌هه‌روه‌جبه‌یه‌ك له كاتژمێرێكی جیاوازله‌وه‌جبه‌كانی ترده‌بێت سه‌ردانی په‌روه‌رده بكه‌ن بۆوه‌رگرتنی چه‌ك ولیستی مووچه.
ده‌قی ئاگاداریه‌كه
ئاگاداری تایبه‌ت به ڕێكاره‌كانی دابه‌شكردنی مووچه
بۆسه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه و قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا .
وه‌ك ئاگادارن بارودۆخی شاری سلێمانی ومه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕووله‌زیادبوونه بۆیه هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی وجێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی مامۆستایانه زیاترله خه‌ڵكی ئاسایی بۆیه‌به‌پێویستمان زانی ئاگاداری به‌ڕێزتان بكه‌ین به‌م شێوازه‌ی لای خواره‌وه ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆوه‌رگرتنی مووچه‌كه‌به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رێتی بانقی تانجه‌رۆڕێكخراوه:
۱-لیژنه‌ی وه‌رگرتنی مووچه پێویسته سه‌رجه‌میان ده‌ستكێش وماسك به‌كاربهێنن له بانق و په‌روه‌رده‌ش به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی.
۲-ناوی قوتابخانه‌كان دابه‌شكراون به‌سه‌ر (حه‌وت ) وه‌جبه‌ی جیادا كه‌هه‌روه‌جبه‌یه‌ك له كاتژمێرێكی جیاوازله‌وه‌جبه‌كانی ترده‌بێت سه‌ردانی په‌روه‌رده بكه‌ن بۆوه‌رگرتنی چه‌ك ولیستی مووچه.
۳-ته‌نها یه‌ك كه‌س كه‌ناوی له‌سه‌رچه‌كی موچه‌هه‌یه ئاماده‌بێت له‌ناودیوان له‌وكاتژمێره‌ی كه‌بۆقوتابخانه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكراوه وله‌پرسگه‌ی ده‌ره‌وه خۆی بناسێنێت.
٤-ڕۆژێك پێش واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه وه‌جبه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
٥-تكایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌باڵغی دروست مه‌كه‌ن له پرسگه‌ی په‌روه‌رده ئه‌ویش به ئاماده‌بوونتان ده‌كرێت ته‌نهاله‌وكاتژمێره‌ی بۆتان ده‌ستنیشانكراوه،هه‌رئه‌وه‌یش دوورمانده‌خاته‌وه‌له‌مه‌ترسی ئه‌م په‌تایه.
٦-دڵنیایی وه‌رگیراوه له‌بانقی تانجه‌رۆ كه سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان له‌وڕۆژه‌دامووچه‌وه‌رده‌گرن.
۷-به‌هه‌مان شێوازی په‌روه‌رده له‌بانقیش سندوقه‌كانی دابه‌شكردن كه حه‌وت سندووقه پێشوازیتان لێده‌كه‌ن بۆوه‌رگرتنی مووچه‌له‌وكاتژمێره‌ی كه‌بۆتان دانراوه.كه‌باشتروایه ته‌نها دووكه‌س له‌هه‌رقوتابخانه‌یه‌ك ئاماده‌بن بۆئه‌ومه‌به‌سته.
۸-به‌هیچ شێوازێك نابێت قه‌ره‌باڵغی دروست بكرێت له‌به‌رده‌م بانقدا ئه‌ویش ته‌نها به‌ئیلتیزامكردن به‌وكاتژمێره‌وه ده‌بێت كه‌بۆتان ته‌رخانكراوه...به‌پێچه‌وانه‌وه ژیانی هه‌موان له‌مه‌ترسی ته‌ندروستیاده‌بێت...
۹-سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ش له قوتابخانه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی قوتابخانه‌وه ده‌كرێت ڕه‌چاوی دۆخه‌كه‌بكرێت و دوورله گردبوونه‌وه‌وقه‌ره‌باڵغی مووچه‌كان بگه‌یه‌نن به‌مامۆستایان وفه‌رمانبه‌رانتان به‌پێی میكانیزمێكی گونجاو.
به‌ڕێزان به‌وهیوایه‌ی كه‌هه‌موومامۆستایانی خۆشه‌ویستمان وفه‌رمانبه‌ران دووربن له‌هه‌مووناخۆشیه‌ك وپارێزراوبن له‌نه‌خۆشی داواكارین هه‌رقوتابخانه‌یه‌ك پابه‌ندبێت به‌وكاتژمێره‌ی كه‌له‌و ڕۆژه‌دا بۆتان ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ب.په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا ١٨/٥/٢٠٢٠