نه‌وا
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له تووشبوون به كۆرۆنا بڕیارێكی له باره‌ی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له رێگه‌ی په‌یجی فه‌رمی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه، له ڕۆژانی جه‌ژندا چوونه سه‌ر قه‌بران و نۆ جه‌ژنه قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌م بڕیاره له چوارچێوه‌ی چه‌ندین بڕیار و رێكاری تر به‌مه‌به‌ستی رێگری له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌و پێیه‌ی هه‌رجۆره دروستكردنی قه‌ره‌باڵغیه‌ك مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ئه‌و ڤایرۆسه زیاتر ده‌كات.