نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان په‌یامێك بۆ پارتی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت "كه‌ره‌م بكه‌ن به هه‌ڵبژاردن پۆسته‌كانی دهۆكمان لێوه‌ربگرنه‌وه".
هلز ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌به‌رنامه‌ى "ئاراسته"ى رادیۆ نه‌وادا ره‌تیكرده‌وه ئه‌و مامۆستایانه‌ى به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كه‌ی شارى دهۆكیان كرد، یه‌كگرتوو بوبن، وتیشى "ئێمه به ئیستیحقاقى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان پله‌و پۆستمان له دهۆك وه‌رگرتوه و 22 پۆستیش نییه 18 پۆستمان پێدراوه".
ئه‌وه‌شى به نمونه باسكرد كه "بڕیاربوه خۆى پۆستى راوێژكارى پارێزگارى دهۆك وه‌ربگرێت، كه ئیستیحقاقى یه‌كگرتوو بوه، به‌ڵام تائێستاش وه‌ریاننه‌گرتوه".
هلز ئه‌حمه‌د به پارتی دیموكراتی كوردستان-یش ده‌ڵێت "هه‌ركات هه‌ڵبژاردن كرا‌و ده‌نگى یه‌كگرتوو كه‌میكرد، كه‌ره‌م بكه‌ن و بفه‌رمون به هه‌ڵبژاردن لێمان وه‌ربگرنه‌وه".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سیروان گه‌ردى به‌رپرسى تۆڕى هه‌ماهه‌نگى رێكخراوه‌كان و چالاكى مه‌ده‌نى ره‌خنه‌ى له په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كگرتوو گرت و وتى "دوو ساڵ له‌مه‌وپێش هه‌مان خۆپیشاندان كراوه، كه ئه‌وكات چه‌ندین مانگ موچه‌ش پاشه‌كه‌وت كرابوو، بۆچى خاتوو هلز به‌شدارى نه‌كرد؟، له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كگرتوو له حكومه‌ت به‌شداربوو نه‌یده‌ویست پارتى بكه‌وێت، به‌ڵام ئێستا ئۆپۆزسیۆنه".
له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كه‌ى دهۆكیشه‌وه وتى "به‌رپرسى سه‌نته‌رى یه‌كگرتووی ئیسلامی و به‌ڕێزێكى تر كه به‌رپرسى ته‌ڤده‌مى نزیك له په‌كه‌كه‌یه، به‌شداربون له خۆپیشاندانه‌كه‌دا و ده‌ستگیركراون، بۆیه كه‌س بێلایه‌ن نییه له هه‌رێمى كوردستاندا".