نه‌وا
پڕۆژه‌ی پێدانی كاره‌با به كه‌رتی تایبه‌ت ئاماده‌یه و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌باش ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنی كاره‌با بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت، به‌شداربووان زیاتر پابه‌ندی كاره‌با ده‌بن.
ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندوه: "ڕێكاره كارگێڕی و ته‌كنیكییه‌كانی پێدانی كاره‌با به كه‌رتی تایبه‌ت له دابه‌شكردن و خوارتریش، كاری له‌سه‌ر كراوه و له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه.
باسی له‌وه‌شكرد، "له جیهاندا ئه‌وه سه‌لمێندراوه، هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ی ببات، پابه‌ندبوونی زیاتره، ئه‌گه‌ر ئێمه كاره‌با بده‌ینه كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌ردوولا پابه‌ندبوونیان زیاتر ده‌بێت، هه‌م به‌شداران و هه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی خزمه‌تگوزاریی كاره‌با ده‌گه‌یه‌نێته به‌شدارانی."
ئومێد ئه‌حمه‌د ڕوونی كرده‌وه: پڕۆژه‌كه له زۆر ڕووه‌وه سوودی هه‌یه، بۆ نموونه، زێدڕۆییه‌كی زۆر له‌سه‌ر هێڵه‌كانی كاره‌با هه‌یه، هه‌رچه‌نده وه‌ك حكوومه‌ت هه‌وڵمان داوه زێده‌ڕۆیی لابه‌رین، بابه‌تی كۆرۆنا به‌سه‌ردا هات، به‌ڵام به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه كاره‌بایه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه و زێده‌ڕۆیی كه‌متر ده‌بێت.