نەوا
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، حزبەكەی مامەڵە لەگەڵ سەركردایەتی نوێی یەكیتیدا دەكات و دوای جەژنیش لەگەڵیان كۆدەبنەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاندووە، مامەڵە لەگەڵ سەركردایەتی نوێی یەكێتی دەكەن هەم مەسعود بارزانی و هەم هەموو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی، دەست وەرنادەن لە ئیش و كاری ناوخۆیی یەكێتی، هەرچی دەرهاوێژەكەی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی هاتوەتەوە، ئەوە بە سەركردایەتی یەكێتی دەزانن، دیسان دووبارە پیرۆزبایی لە سەركردایەتی تازە دەكەن بە هاوسەرۆكەكانیشەوە.
ئاشكراشی كرد، "دوای جەژن هەردوو مەكتەبی سیاسی كۆدەبنەوە دوای ئەو كۆبوونەوەی مەكتەب سیاسی هەوڵ دەدەن كۆبوونەوەیەكی بەرزتر لەوەی مەكتەب سیاسی (كۆبونەوەی لوتكە) بكرێت چونكە نە یەكێتی بەبێ پارتی دەتوانێت بەرهەم و سوود و خۆشی لە دەرهاویشتەكانی كۆنگرەكەیان بكەن، نە پارتی بەبێ یەكێتی دەتوانن بڵێن لە سلێمانی حكومڕانن، چونكە ئەوان و یەكێتی تەواوكەری یەكترین.