كەلار..كەسێك بەچەقۆ كوژرا

19/05/2020

نەوا
شەوی رابردو لە قەزای كەلار كەسێك بە چەقۆ كوژرا و پۆلیسی گەرمیانیش بە دوای تۆمەتبارەكەدا دەگەڕێت، لە ناحیەی حاجیاوای دەڤەری راپەڕینیش گەنجێك بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانیلەدەستدا.
لەبارەی روداوەی یەكەم، موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، شەوی رابردو لە گەڕەكی شێروانەی قەزای كەلار كەسێكی لەدایكبوی ساڵی 1981 بەچەقۆ كوژرا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، تۆمەتبار ناسراوەتەوە و بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوە، پۆلیسیش لەسەر چۆنێتی و هۆكاری روداوەكە دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە و گەڕان بەدوای تۆمەتباردا بە هەمان شێوە دەستیپێكردوە.
لەلایەكی دیكەوە بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە، شەوی رابردو تەرمی گەنجێكی كاسبكاری لەدایكبوی ساڵی 1993، كە دانیشتووی ناحیەی حاجیاوایە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە و بە وتەی كەسوكارەكەی ناوبراو لەكاتی هەڵخستنی فەرشدا لە سەربان، بەهۆی بەركەوتنی تەزوی كارەباوە گیانیلەدەستداوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group