پارێزگاری دهۆك: پێشتر لاهور شێخ جەنگی كۆبونەوەی لەگەڵ خۆپیشاندەران كردوە

19/05/2020

نەوا
فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك، هەریەك لە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی، یەكگرتووی ئیسلامی و گۆڕان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكەی ئەو شارە تۆمەتباردەكات. دەشڵێت "دهۆك خاوەنی خۆی هەیە و ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانە".
درەنگانی شەوی رابردو فەرهاد ئەتروشی لە پرێس كۆنفرانسێكدا قسەی لەبارەی خۆپیشاندانەكەی رۆژی شەممەی رابردوی شاری دهۆك كرد و رایگەیاند، ئەندامانی یەكگرتوو، یەكێتی و گۆڕان بەشداریی خۆپیشاندانەكەیان كردوە و ئامادەكاری و كۆبونەوەیان بۆ كردوە، بەتایبەت ئەندامانی یەكگرتوو بەشێوەیەكی فراوان بەشدارییان تێدا كردوە و تەنانەت ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە هانی خەڵكی داوە بۆ خۆپیشاندان.
فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك راشیگەیاند، لەلایەن خودی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی-یەوە كۆبونەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە بەشداربوەكانی خۆپیشاندانەكە كرا‌وە و هانیداون بۆئەوەی لە دهۆك خۆپیشاندان بكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group