داعش ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كانی كاره‌بای ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه‌

19/05/2020

نه‌وا
شه‌وی رابردو چه‌كدارانی رێكخراوى داعش له‌ پارێزگاى كه‌ركوك هێرشیانكرده‌سه‌ر سوپاى عیراق و سه‌ربازێكیان كوشت، له‌ دیاله‌ش له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كه‌سێك كوژراو و كه‌سێكى دیكه‌ برینداربو.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیى عیراق بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، چه‌كدارانى رێكخراوى داعش هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى پشكنینى فیرقه‌ى 11ى سوپاى عیراق له‌ قه‌زاى داقوقى سه‌ربه‌ پارێزگاى كه‌ركوك، به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه‌ ئه‌ندامێكى ئه‌و فیرقه‌یه‌ كوژراوه‌.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له‌ ناحیه‌ى عه‌بباره‌ له‌ باكورى خۆرهه‌ڵاتى شارى به‌عقوبه‌ى ناوه‌ندى پارێزگاى دیاله‌، هاووڵاتییه‌ك كوژراوه‌ و یه‌كێكى دیكه‌ش برینداربوه‌، دواتر ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ كۆنترۆڵكراوه‌.
هه‌روه‌ها له‌ ناحیه‌ی عوزێم له‌پارێزگاى دیاله‌، لیواى 23ى حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعشدا داویانه‌ به‌یه‌كدا، پێشتریش ئه‌و چه‌كدارانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ هێڵێكى گواستنه‌وه‌ى كاره‌بایان له‌ ناوچه‌كه‌دا ته‌قاندوه‌ته‌وه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group