سلێمانی.. كوڕێك 19 هەزار دۆلار لە نەنكی دەدزێت

19/05/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردوە، كەسێك لە شاری سلێمانی بە تۆمەتی دزینی 19 هەزار دۆلار لە نەنكی دەستگیركراوە و 9 هەزار دۆلاری خەرجكردوە و 10 هەزاریشی گەڕێنراوەتەوە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردوە، هاووڵاتییەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆماركردوە و وتویەتی پارەی لێبراوە، دوای چونی تیمەكان بۆ ماڵی سكاڵاكار دەستكرا بە لێكۆڵینەوە.
دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچون توانراوە تۆمەتبارێكی لەدایكبوی ساڵی 1995ی دانیشتوی شاری سلێمانی كە كوڕەزای سكاڵاكارە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت و توانرا دەستبەسەر بڕی 10 هەزار دۆلاردا بگیرێت، كە شاردبویەوە و باقی پارەكەشی بۆ خۆی خەرجكردوە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رونیشیكردوەتەوە، تۆمەتبار چەند جارێك و بەناوی سەردانیكردن چۆتە ماڵی نەنكی و پارەكەی بردوە و دانیناوە بەتاوانەكەیدا.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group