نه‌وا
وته‌بێژی یه‌كگرتوی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری دهۆك تاوان نییه تا تۆمه‌ت بده‌ن پاڵ حیزبه‌كه‌یان، ده‌شڵێت، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئێمه بروسلی و جاكیشان نییه ده‌ستی پۆلیسی شكاندبێت.
خه‌لیل ئیبراهیم وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی حیزبه‌كه‌ی به‌وه‌ی له‌پشت خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری دهۆكه‌وه‌یه، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه "جارێ ئه‌مه تاوانێك نییه تا ناوی بنێین تۆمه‌ت، ئه‌وه‌ی له دهۆك شتێكی دیار و ئاشكرایه گردبوونه‌وه‌یه‌ك بوو كه پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوو، فه‌رمانبه‌ران و به‌تایبه‌تی مامۆستایان، ئه‌وان ئه‌نجومه‌نێكیان هه‌بوو بۆ خۆیان ئه‌و كاره‌یان كردبوو، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بوو تا یاداشتێك بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان و حكومه‌تی خۆجێیی دهۆك له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كردیان مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست نه‌بوو، باش نه‌بوو".
خه‌لیل ئیبراهیم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "خه‌ڵك خاوه‌ن مافه و موماره‌سه‌ی مافی خۆی ده‌كات و داكۆكی له مافی خۆی ده‌كات، باسی بژێوی خۆی ده‌كات، كه ئه‌مه شتێكی زۆر سروشتی و ئاساییه، ئێمه وه‌كو یه‌كگرتوو هه‌ر داوایه‌كی ڕه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی و ئاشتیانه و مه‌ده‌نیانه، كه له‌سنوری یاسا بكرێت، ئێمه پشتیوانین".
وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كگرتو راشیگه‌یاندووه، "كه‌سی ئێمه وه‌كو خه‌ڵك چووه، ئێمه له دهۆك جه‌ماوه‌رمان هه‌یه، مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر هه‌یه، بۆیه سروشتییه كه‌سی ئێمه‌ی تێدابێت و خه‌ڵكی تریشی تێدایه، ئه‌و گردبونه‌وه‌یه جه‌ماوه‌رییه و مافه‌كانیان ڕه‌وایه، هیچ شتێكی نایاساییان نه‌كردووه، ئه‌وه كه‌ی مه‌نتیقه موچه‌ی خه‌ڵكی نه‌ده‌ن و نه‌هێڵن خه‌ڵكیش قسه بكات".
وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی دوپاتیكرده‌وه، "له سكاڵاكردن و هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی سه‌ر په‌رله‌مانتارانمان ناترسین، با سكاڵای خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێن ده‌ستی پۆلیسێكیان شكاندووه، چیه خۆ ئه‌میتایه، بڕوسلییه یان جاكیشانه ده‌ستی خه‌ڵك ده‌شكێنێت؟ ئه‌و قسانه مرۆڤ پێكه‌نینی پێی دێت".