نه‌وا
راگه‌یاندنی پۆلیسی گه ر‌میان بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی شێروانه‌ی قه‌زای كه‌لار هاووڵاتیه‌ك به‌چه‌قۆ كوژراو دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران، له ئێستادا دانیان به‌تاوانه‌كه‌دا ناوه.
عه‌لی جه‌مال قدووری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی شێروانه‌ی قه‌زای كه‌لار هاووڵاتیه‌ك به‌چه‌قۆ كوژرا، دوای لێكۆڵینه‌وه پۆلیس دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه یه‌كێكیان برازای كوژراوه‌كه‌یه‌و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیان به‌تاوانه‌كه‌دا نا كه‌پێكه‌وه ئه‌وتاوانه‌یان ئه‌نجامداوه.
باس له‌وه‌شكراوه، له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 405 به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.