نه‌وا
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دۆخێكی ناله‌بار و ئاڵۆز له هه‌رێمی كوردستان دروستبوه، هه‌وڵ بۆ دروستكردنی "ده‌سه‌ڵاتێكی پۆلیسی ده‌درێت كه له‌سایه‌یدا هیچ مافێكی خه‌ڵك و شكۆی په‌رله‌مانیش پارێزراو نیه".
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ فرانك لاناو، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به وه‌كاله‌ت له كوردستان كۆبوه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بۆچونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌رگیراوه، له‌وباره‌یه‌وه فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاندوه، خوازیاری پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدان به قازانجی هه‌مو گه‌لانی عێراق.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئابوری و دارایی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم پێیان ده‌وت ئابوری سه‌ربه‌خۆ به‌ته‌واوی شكستیهێناوه و ده‌ركه‌وت به‌بێ به‌غدا ناتوانن موچه‌ی مانگێكی موچه‌خۆران بده‌ن، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت و داهاته‌كانی دیكه بداته‌وه به‌غدا، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه خه‌رج بكات" .
له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، "دۆخێكی ناله‌بار و ئاڵۆز له هه‌رێمی كوردستان دروستبوه، هه‌وڵ بۆ دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتێكی پۆلیسی ده‌درێت كه له‌سایه‌یدا هیچ مافێكی خه‌ڵك و شكۆی په‌رله‌مانیش پارێزراو نیه، له‌بری ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له حكومه‌ت بپرسێته‌وه، شته‌كه پێچه‌وانه بوه‌ته‌وه و حكومه‌ت لێپرسینه‌وه ده‌كات و پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاریش هه‌ڵده‌گرن".