نه‌وا
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، خۆپیشانده‌رانی دهۆك له‌به‌ر سه‌رپێچیكردن له فه‌رمان و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به رێكاره‌كانی كۆرۆنا ده‌ستگیركران و مۆڵه‌تی لایه‌نه ئیداری و ئه‌منییه‌كانیان نه‌بووه.
دیندار زێباری ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، خۆپیشاندانی ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی دهۆك، بێ مۆڵه‌ت بووه، داواكردنی مۆڵه‌تی خۆپیشاندانی چه‌ند كه‌سێك ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، چونكه به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ناكرێت هیچ گردبوونه‌وه ئه‌نجامبدرێت، به‌هۆی مه‌ترسی كۆرۆناوه.
باسی له‌وه‌شكردووه، خۆپیشانده‌ره‌كان وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك مكوڕبوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و خۆپیشاندانه بێ گوێدانه مه‌ترسییه‌كانی گردبوونه‌وه بۆیه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ناچاربوون به‌پێی مادده‌ی 240ی یاسای سزادانی عێراق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و كاره‌كه‌یان سه‌رپێچییه نه‌ك تاوان، به‌پێی ئه‌م ماده‌یه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له فه‌رمان و رێنماییه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت.
به‌وته‌ی دیندار زێباری ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10ی خۆپیشانده‌ران مامۆستا نه‌بوون و ویستویانه خۆپیشاندانه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه به‌رن، ده‌شڵێت خۆپیشانده‌ره‌كان ڕه‌فتاری نه‌شیاویان ئه‌نجامداوه و به‌ردیان گرتووه‌ته پۆلیس و كاردانه‌وه‌ی خراپیان هه‌بووه كاتێك هه‌وڵدراوه بڵاوه‌یان پێ بكرێت.
ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له دهۆك دژی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان خۆپیشاندانیان كرد و له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌یان خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران.