هەرێمی كوردستان.. 10 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆمار كران

19/05/2020
نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، 10ە تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی، 9 لە تووشبووەكان لە سلێمانین و ئەویتریان لە هەولێرە.

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دە تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان دەستنیشانكران، یەكێكیان پیاوێكی تەمەن (٤٤) ساڵ تووشبووی نوێ یە و نیشانەكانی نەخۆشی هەیە و دانیشتووی گەڕەكی قەتەوی شاری هەولێرە.

نۆ تووشبووەكەی تر لە پارێزگای سلێمانی كە چواریان ئافرەتن تەمەن (٥٣)، (٥٢)، (٢٩)، (٢٤) ساڵ و چواریان پیاون تەمەن (٥٣)، (٣٦)، (٣٤)، (٣٠) ساڵ و كچێكی گەنجی تەمەن (١٥) ساڵ هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، هەشت لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەكێكیان تووشبووی نوێ یە و نیشانەكانی نەخۆشی هەیە.

وەزارەتی تەندروستی
١٩ ئایار ٢٠٢٠

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group