نه‌وا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردووه، حكومه‌تی نوێی عیراق ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان راگه‌یاندووه و وه‌ك نیازپاكییه‌كیش به‌غدا ره‌زامه‌ندیی نیشانداوه به‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بۆ مانگی نیسان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به میدیای فه‌رمیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی راگه‌یاندوه، حكومه‌تی نوێی عیراق وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی داوه‌ته‌وه و ئاماده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا ئه‌نجامدراون.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردووه، رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 ده‌بێت، وه‌ك نیازپاكییه‌كیش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان، حكومه‌تی عیراق ره‌زامه‌ندیی نیشانداوه به‌ناردنی شایشته داراییه‌كانی هه‌رێم بۆ مانگی نیسان.
ماوه‌یه‌كه به‌هۆی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقه‌وه گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌باره‌ی پرسه‌كانی نه‌وت و شایسته داراییه‌كان راوه‌ستاون، هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی به‌غدا بوو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان.