نه‌وا
به‌شی به‌دواداچوون و چاودێریی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی وه‌ڵامی وته‌كانی فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت "ئه‌م تۆنی قسه‌كردنه تۆنی ره‌وتێكه له‌ناو پارتی، كه حه‌ز به ئاشتیی نێوماڵی كوردی و په‌یوه‌ندیی ئاسایی نێوان هێزه‌كانی كوردستان ناكات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌شی به‌دواداچوون و چاودێریی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیدا هاتووه، "پارێزگار له جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ده‌ستبه‌جێ و قه‌ناعه‌تپێكه‌ر بۆ ره‌وشی بادینان و ماجه‌رای سه‌ركوتكردنی داخوازیی مامۆستایان و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، به‌ڕاست و چه‌پدا تۆمه‌تی سیاسیی به‌خشییه‌وه، به‌شی زۆری تۆمه‌ته‌كانی رووی له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌تایبه‌تیش هه‌ڤاڵ لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆك بوو".
به‌شی به‌دواداچوون و چاودێریی راگه‌یاندنی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه، "هه‌موو كه‌س تێده‌گا ئه‌م تۆنی قسه‌كردنه تۆنی ره‌وتێكه له‌ناو پارتی، كه حه‌ز به ئاشتیی نێوماڵی كوردی و په‌یوه‌ندیی ئاسایی نێوان هێزه‌كانی كوردستان ناكات و ده‌یه‌وێت هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریییه‌كی پارتی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌بار ببات و هه‌مووان بگه‌رێنه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، چونكه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه له‌سه‌نگه‌ری داخوازی و پێویستیی جه‌ماوه‌ره‌وه به‌شداره له حكومڕانی كوردستان و خۆی له شاندانه‌به‌ر ئه‌ركی خزمه‌ت و به‌رپرسیارێتی نه‌دزیوه‌ته‌وه و نادزێته‌وه، باوه‌ڕی نه‌گۆڕیشی به یه‌ك ئاراسته‌ی كوردستانی و دیموكراسی هه‌یه، كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازیی ره‌وا و ئاشتیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان بێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، "خه‌ڵك ده‌زانێ یه‌كێتی وه‌ك نه‌ریتی ره‌وتی كاری چه‌ندین ساڵه‌ی له روانگه‌ی ده‌ربه‌ستی سیاسییه‌وه وه‌كو باوه‌ڕی به پاشقول گرتن نییه، قه‌تیش دۆخی داخرانی ئیداره و فه‌رمانڕه‌وایی له بادینان نه‌سه‌لماندووه و به‌شێوازێكی دروستی شایانی گه‌له‌كه‌مانی نه‌زانیووه، ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش و بۆ تێكنه‌دانی هیوای ئاقڵمه‌ندان و په‌رۆشانی گه‌له‌كه‌مان به گفتوگۆی نێوان و به چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی گوزه‌ران و ژیانی هاووڵاتیان، كه لای هه‌موو هێزێكی سه‌نگین ئه‌وله‌ویه‌ته، جوابی راگه‌یاندنی پارتی و پارێزگاره‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه".
له كۆتاییدا به‌شی به‌دواداچوون و چاودێریی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌ڵێت "تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌رحزبێك له‌ناو جه‌ماوه‌ر و بۆ جه‌ماوه‌ر بێت شانازییه، نه‌ك شه‌رمه‌زاری، كاتی خۆی له‌ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی دا به‌مه ده‌گوترا (شرف لاندعیه وتهمه لا ننفیه).