نه‌وا
خێزانێكی كورد له شاری ماركام-تۆرنتۆ له هه‌رێمی ئۆنتاریۆی كه‌نه‌دا به‌هۆی سوتانی خانوه‌كه‌یانه‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌یان پێده‌گات و كوڕێكیشیان گیانله‌ده‌ستده‌دات.
میدیای كه‌نه‌دا باس له‌وه ده‌كات، ئێواره‌ی دوێنێ پاش دوو رۆژ گه‌ڕان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و پۆلیسه‌وه، ته‌رمی "ئاران تاهیر" به‌سوتاوی له‌نێو خانوه روخاوه‌كه‌یاندا دۆزراوه‌ته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌هۆی رودانی ئاگركه‌وتنه‌وه، كه تائێستا هۆكاره‌كه‌ی نازانرێت، ماڵی هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی "تاهیر حه‌مید" له شاری ماركام-تۆرنتۆ له كه‌نه‌دا سوتا، كه ماوه‌ی دوو ساڵه له كوردستانه‌وه چوه‌ته ئه‌و وڵاته و نیشته‌جێبوه.
میدیای كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئاران ته‌مه‌نی 12 ساڵ بوه و نه‌یتوانوه له كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا خۆی ده‌ربازبكات، دایكی و دوو منداڵی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌ش به‌هۆی رێژه‌ی سوتاوییان له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
