7 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران

20/05/2020

نەوا
لە هەولێر حەوت توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران، كە هەمویان بەركەوتەی توشبوەكەی دوێنێی شارەكەن.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە بەردەوامیی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، 7 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانكران، كە ئافرەتێكی تەمەن 35 ساڵ و دوو كچی تەمەن 15 ساڵ و 9 ساڵیان تێدایە، كە هەرسێكیان خانەوادەی توشبوەكەی دوێنێن و دانیشتوی گەڕەكی قەتەوی شاری هەولێرن ، هەروەها چوار پیاوی دیكەش توشبون، كە بەهەمانشێوە بەركەوتەی هاوپیشە و توشبوەكەی دوێنێی شاری هەولێرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group