حزبی شیوعی لەسەر "بەكافركردن"یان وەڵامی پارێزگاری دهۆك دەداتەوە

20/05/2020

نەوا
حزبی شیوعی كوردستان داوا لە پارێزگاری دهۆك دەكات داوای لێبوردنیان لێبكات بەهۆی تۆمەتباركردنیان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكانی دهۆك و بە كافركردنیان.
ئەمڕۆ كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی كوردستان لە هەولێر كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و ئیدانەی قسەكانی فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆكی كرد، كە حزبی شیوعی و چەند لایەنێكی دیكەی بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكەی دهۆك تۆمەتبار كرد، هەروەها حزبی شیوعیی بە"كافر" وەسفكرد.
لەگەڵ ئەوەشدا كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی كوردستان لەگەڵ ئەوەی وەڵامی ئەو تۆمەتانەی دایەوە، پارێزگاری دهۆكیشی بە بێئاگا لە مێژووی حزبی شیوعی ناوبرد، بۆیە داوایكرد داوای لێبوردنیان لێبكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group