400 ملیار دینار له‌ به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت

20/05/2020

نه‌وا
حكومه‌تی عیراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20-5-2020 حكومه‌تی عیراق ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ناردنی به‌شێكی ئه‌و بڕه‌ بودجه‌یه‌ی پێشتر بۆ موچه‌ ده‌ینارد.
سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند، ئه‌و بڕه‌ی بۆ مانگی نیسان ناردویه‌تی 400 ملیار دیناره‌، 53 ملیار دیناری كه‌متره‌ له‌و بڕه‌ی پێشتر بۆ موچه‌ ده‌نێردرا.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group