نه‌وا- سه‌عید عه‌بدوڵڵا- هه‌ولێر
به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ئه‌مڕۆ 20ی ئایاری 2020 دوو كۆگای پیشه‌سازی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی كه‌سنه‌زان له‌خۆرهه‌ڵاتی هه‌ولێر سوتان.
رائیدی پۆلیس سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانمان ئاگاداركرانه‌وه به‌بوونی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌سنه‌زان، راسته‌وخۆ تیمه‌كانمان و تیمی پاڵپشتی گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه و له رێگه‌ی 8 تیمه‌وه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه درا.
وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه نه‌كرد، به‌ڵام شایه‌تحاڵه‌كان له ده‌وروبه‌ری ئاگره‌كه رایانگه‌یاند، ئه‌و دوو كۆگایه‌ی ئاگره‌كه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه یه‌كێكیان كۆگای كاغه‌ز و ئه‌و دیكه‌ش كۆگای كه‌ل و په‌لی كاره‌باییه و ئاگره‌كه به‌هۆی شورتی كاره‌باوه بووه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی رێگریان كردووه له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئاگره‌كه و خۆشه‌به‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.