نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 400 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می گه‌نمی جوتیارانه و عیراق 390 هه‌زار تۆنی وه‌رده‌گرێت و ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ی تریش له‌كارگه‌كانی ئالیك و ئاشه‌كان ساغ بكه‌ینه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له دوو ڕۆژی رابردوودا حكومه‌تی عیراقی رایگه‌یاند كه ناتوانێ گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مووی بكڕێته‌وه، حوسێن حه‌مه كه‌ریم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند كه ئه‌مساڵ حكومه‌تی عیراقی بڕیاریداوه ته‌نها 390 هه‌زار تۆن گه‌نمی جوتیارانی كوردستان بكڕێته‌وه كه 10%ی ئه‌و رێژه‌یه زیاتره كه پار كڕیویه‌تییه‌وه.
وتیشی: "ئه‌و رێژه‌یه‌مان به‌وشێوه‌یه دابه‌شكردووه كه له سنووری پارێزگای سلیمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان 160 هه‌زار تۆن و له پارێزگای هه‌ولێر 120 هه‌زار تۆن و له پارێزگای دهۆكیش 110 هه‌زار تۆنی تر وه‌ربگرین".
باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیانداوه ئه‌و گه‌نمه‌ی دیكه‌ی ده‌مێنێته‌وه له جوتیارانی وه‌ربگرن و له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كارگه‌كانی ئالیكی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و گه‌نمه وه‌ربگرن كه ئه‌وانیش نزیكه‌ی 360 هه‌زار تۆنیان پێویسته چونكه رێژه‌ی 10%ی ئالیك گه‌نمه، هه‌روه‌ها هه‌وڵیشمانداوه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئاشه‌كانی كوردستانیش كۆببینه‌وه تاوه‌كو بتوانین به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ی ئه‌مساڵ به‌رهه‌م هاتووه ساغ بكرێته‌وه.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌وه‌ی خۆی گه‌نمی جوتیاران بكڕێته‌وه، حوسێن حه‌مه كه‌ریم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: "پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده‌یه تا بتوانین خۆمان ئه‌و گه‌نمه بكڕینه‌وه‌و ئه‌مساڵ پڕۆژه‌كه ئاماده‌كراوه، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی‌ش له‌گه‌ڵیدا، نه‌توانرا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین له ساڵێ داهاتوو جێبه‌جێی بكه‌ین".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و وته‌بێژه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 3 ملیۆن دۆنم زه‌وی به گه‌نم داچێنراون و نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 400 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می گه‌نمیان هه‌بووه.