نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عیراق داواده‌كات، هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رێك له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا بدۆزنه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند پێشنیارێك ئاشكرا ده‌كات یه‌كێك له‌وانه‌ش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ته.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌یجی خۆی نوسیویه‌تی، پێناچێت ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت چاكسازی بكات و ناشتوانێت هه‌موو گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات و په‌رله‌مانیش ناتوانێت ئه‌و ده‌زگایه بێت كه بتوانێت سنور دا‌نێت بۆ حكومه‌ت به‌هۆی لاسه‌نگی له‌نێوان هێزه‌كاندا و گرفته‌كانی ئابوری و سیاسی و ئیداریش تابێت قوڵتر ده‌بنه‌وه‌و به كاراكته‌ره‌كانی ئه‌م كابینه‌یه چاره‌سه‌ر نابن، بۆیه پێویسته هێزه سیاسیه‌كان چاره‌سه‌رێك له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا بدۆزنه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه چاره‌سه‌كان له ئێستادا به‌وه ده‌بێت، حكومه‌ت ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر كاره‌كان به‌ڕێوه ببات، په‌رله‌مان یاسای هه‌ڵبژادنه‌كان هه‌موار بكات و سیسته‌می فره‌بازنه‌و چاره‌سه‌ری كۆتاكان و كه‌مینه‌كانیشی تیدا بێت.
ئه‌وه‌شی وتووه، په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت و له‌ماوه‌ی 6 مانگدا هه‌ڵبژادن بكرێت، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانداو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گزی و فرت و فێڵی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و له‌هه‌مانكاتدا وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی، جگه له‌وه‌ش شاندێكی هاوبه‌ش له‌هێزه پێكهێنه‌ره‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستان بكه‌ن له چوارچێوه‌ی ده‌ستورو یاسا كارپێكراوه‌كان.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی عیراق له كۆتاییدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت ببێته باس و خواستی هێزه سیاسی و میدیا كاریگه‌ره‌كان تا ده‌رئه‌نجامێكی گونجاو به‌ده‌ست دێت، ئه‌گه‌ر نا له‌ده‌ستدانی ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له ئارادایه.