نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات كه له‌ڕۆژانی جه‌ژن زۆرترین ژماره‌ی پشكنین ئه‌نجام ده‌درێت و به‌پێویستیشی نازانن قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ رابگه‌یه‌نرێت.
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، له‌ئێستادا هیچ پێشنییارێكیان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نییه جگه له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان چونكه به‌پێویستی نازانن.
باسی له‌وه‌شكرد كه له‌ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژندا زۆرترین ژماره‌ی پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌و پشكنینانه‌ش سه‌رانسه‌ری كوردستان ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی زۆرترین به‌ركه‌وته‌و تۆماری توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدابێ.