نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، "تاوانبارێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستگیركراوه دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن (17) ساڵ هه‌بووه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌سلێمانی له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، تاوانبارێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ناوی (ب.أ.ف) ته‌مه‌ن (21) ساڵ ده‌ستگیركرا پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن (17) ساڵ هه‌بووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه "تۆمه‌تباره‌كه داوای وێنه‌و ڤیدیۆی نه‌شیاوی له‌كچه‌كه كردووه و كچه‌كه‌ش بۆی ناردووه، تۆمه‌تبار ئه‌م هه‌له‌ی قۆستۆته‌وه و داواكاری تری هه‌بووه له كچه‌كه، له‌به‌رامبه‌ر ڕازینه‌بوونی كچه‌كه‌دا تاوانبار وێنه‌و ڤیدیۆكانی بۆ ڕازیكردن و هه‌ڕه‌شه‌لێكردنی كچه‌كه به‌كارهێناوه به‌به‌رده‌وامی، كچه‌كه‌ش له‌ترسی ئابڕونه‌چوونی خۆی و پێنه‌زانینی كه‌سوكاری هه‌وڵی خۆله‌ناوبردنی داوه، به‌ڵام له‌دواجاردا سه‌ردانی نوسینگه‌ی ڕۆژئاوای كرد بۆ تۆماركردنی سكاڵا".
موقه‌ده‌م شۆڕش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "دوای به‌دواداچوون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌رجه‌م وێنه و ڤیدیۆكاندا بگیرێت و ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی بكرێته‌وه".