نه‌وا
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دروست كراوه و سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌یاسایه‌كی بودجه ئاماده بكات، بۆ ئه‌وه‌ی دوای جه‌ژن ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات و بۆ پشكی هه‌رێمیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامی باش.
ئه‌حمه‌د سه‌فار په‌رله‌مانتاری پارتی و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی وتووه، دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی دروست كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵ ئاماده بكات و دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات، تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و په‌سه‌ند بكرێت".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی گوتیشی: "بۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ڕابردوودا كراوه، پرسێكی سیاسییه و گفتوگۆش له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه و ئه‌نجامی باشی هه‌بووه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بگه‌نه ئه‌نجامێك".