نه‌وا
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك رێكار و بڕیاری نوێی بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راگه‌یاند.
به‌پێی بڕیاره‌كه، له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر هاتوچۆ به ته‌واوه‌تی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر به هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كان راده‌گیرێت.
راشیگه‌یاندووه، گشت مۆڵ و ماركێت و نانه‌واخانه و بازاڕ و ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێشتر بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان رێگه پێدراوبوون، داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر:
دوا به‌دوای به به‌یانی ژماره(35)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 18/5/2020 سه‌باره‌ت به بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ بۆماوه‌ی (72) كاتژمێر له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزوه، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌سه‌رپه‌رشتی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر كۆبووه و گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه:-
یه‌كه‌م/ را‌گرتن و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌هه‌موو قه‌زا و ناحییه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ی (72) كاتژمێر له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
دووه‌م/ داخستنی گشت مۆڵ و ماركێت و نانه‌واخانه و بازاڕ و ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێشتر بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان رێگه پێدراوبوون. جگه له‌ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر كراوه ده‌بن.
سێیه‌م/ داخستنی سه‌رجه‌م ته‌كییه و خانه‌قا و شوێنه ئایینیه‌كان.
چواره‌م/ هه‌موو جۆره دانشتن و گردبوونه‌وه‌یه‌ك و پرسه‌دانان و سه‌ردانی كردنی خاوه‌ن پرسه‌یه‌ك و قه‌ره‌باڵغیه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
پێنجه‌م/ داخستنی سه‌رجه‌م پارك و باخچه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان.
شه‌شه‌م/ رێگه به‌هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌درێت و تیمه ته‌ندروستییه‌كان و ئه‌مبولانس و ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌ركی فه‌رمیدان.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر