نه‌وا
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شدار بوون، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دۆخی دارایی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان كرا.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی به‌هێز بۆ هه‌رێمی كوردستان بنیات بنێت و سه‌رچاوه‌كانی داهاتیش هه‌مه‌جۆر بكات و گرنگی زیاتریش به كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ره‌شنووسی یاسای نوێی وه‌به‌رهێنان كرا كه بڕیاره به‌م نزیكانه بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ندكردنی، جه‌ختیش له‌وه كرایه‌وه كه پێویسته وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستییه‌كانی هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بێت.