نەوا
لە نزیك پاركی ئازادی شاری سلێمانی ژنێك بە هۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش دەڵێت، ئەو ژنە خۆی سوتاندووە و تا ئێستا هۆكارەكەی دیار نییە.
سەرچاوەیەك بە نەوای راگەیاند، ژنێكی سەروو تەمەن 40 ساڵ لە نزیك پاركی ئازادی شاری سلێمانی "ئاگری لە خۆی بەرداوە و بە هۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
لەو بارەوە سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ نەوا هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند، بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ چوونەتە شوێنی رووداوەكە لێكۆڵینەوەی تێدا دەكەن و تا ئێستا هۆكاری رووداوەكە دیار نییە.