نەوا-لاڤە كوردە
بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێم هۆشداری دەدات لەوەی بەنداوی ئەلیسۆ لە توركیا مەترسییە بۆسەر ئاوی عیراق و هەرێمی كوردستان، هاوكات رونكردنەوە لەسەر وشكەساڵی دەدات.
تۆڕباینێكی بەنداوی ئەلیسۆ لە توركیا دەكەوێتەكار و ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش لە حكومەتی هەرێم لەوبارەیەوە بۆ رادیۆ نەوا وتی "بەنداوی ئەلیسۆ، كە یەكێكە لە پرۆژەكانی گاپ و لە ساڵی هەشتاكانەوە توركیا كاری بۆ دەكات، مەترسییەكی گەورەیە بۆسەر ئاوی عیراق و هەرێمی كوردستان، بەنداوەكە، كە زیاتر لە 11 ملیار مەتر چوارگۆشە ئاو دەگرێت رەنگە تا ساڵی داهاتو پڕببێت، بەڵام ئەگەر بۆ پرۆژەی ئاودێری بەكاربێت ئەوا ئاوی لێدەڕوات و لە ساڵانی داهاتودا كاریگەرییەكەی لەسەر هەرێم دەردەكەوێت، ئێرانیش لای خۆیەوە بەردەوام سەرقاڵی پڕۆژەی دروستكردنی بەنداوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ بڕێكی باش باران باریوە و هیچ ئەگەرێك بۆ وشكەساڵی نییە.