نەوا
شەوی چوارشەممە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە دوو راگەیەندراوی جیا 11 حاڵەتی نوێی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەولێر و سلێمانی بەمجۆرە راگەیاند:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، یەک ئافرەت تەمەن 45 ساڵ و دوو کچی تەمەن 22 و 11 ساڵان و چوار کوڕ تەمەن 25 و 22 و 14 و 6 ساڵان کە هەموویان خانەوادەی تووشبووەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێرن لە کۆمەڵگای شاوەیس، وە پیاوێکی تەمەن 42 ساڵ کە برای تووشبووەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێرە کە دانیشتووی ھەولێر سیتیە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی دوێنێ و ئەمڕۆیە.
هەروەها لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، دوو ئافرەتی تەمەن 45 و 22 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 29 ساڵ یەک لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
20 ئایار 2020