نه‌وا
ده‌زگای ته‌ندروستیی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی كارمه‌نده‌كانی ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، سه‌رجه‌می پشكنینه‌كانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی كارمه‌ندان و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شۆڕش نێگه‌تیڤ بوون و كه‌سیان توشی كۆرۆنا نه‌بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ده‌زگای ته‌ندروستیی پێشمه‌رگه، 96 پشكنینی تاقیگه‌یی ئه‌نجامدراون و هیچیان توشبوی كۆرۆنا نه‌بوون، پشكنینه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن بۆ دڵنیابوون له نه‌بوونی هیچ حاڵه‌تێك له‌ناو كارمه‌ند و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه.
ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش دوای ئه‌وه دێت، كه سێ كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كه توشی كۆرۆنا بوون و به‌و هۆیه‌شه‌وه بڕیار درا نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ماوه ی48 كاتژمێر كه‌ره‌نتین بكرێت.
شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، ئه‌و سێ كه‌سه‌ی توشی كۆرۆنا بوون و كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشن ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن، یه‌كێك له‌وان پێشتر به‌شداریی پرسه‌یه‌كی كردووه.