نه‌وا-لاڤه كورده
وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌رمی چوار منداڵه‌كه‌ی كه‌وتبونه ناو ئاوی داقوقه‌وه، دۆزرانه‌وه.
نه‌قیب قه‌یس عه‌بدولڕه‌زاق وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی كه‌ركوك له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) به هاوكاری خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌ی ئاوی داقوقی تێدایه و دوێنێ ئۆتۆمبێله ته‌كسییه‌كه‌ی تێكه‌وت، توانرا ته‌رمی چوار منداڵه‌كه بدۆزرێنه‌وه و ده‌ربهێنرێن".
دوێنێ چوارشه‌ممه ئۆتۆمبێلێك به شه‌ش سه‌رنشینه‌وه كه‌وته ناو ئاوێكی قه‌زای داقوق و دوای ئه‌وه‌ی دایكیان و شۆفێره‌كه رزگاریان بو، هه‌ر چوار منداڵه‌كه له ناو ئاوه‌كه‌دا ون بون، تا به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، منداڵه‌كان سێ كوڕ و كچێك بون، گه‌وره‌كه‌یان ته‌مه‌نی 10 ساڵان بوه، بچوكه‌كه‌شیان ته‌مه‌نی ته‌نها دوو ساڵ بوه.