نه‌وتی برێنت 36 دۆلاریشی تێپه‌ڕاند

پێش 1 هەفتە جیهان

نه‌وا
نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌ و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت گه‌یشته‌ سه‌رووی 36 دۆلار، هۆكاره‌كه‌شی بۆ دابه‌زینى بڕى نه‌وتى یه‌ده‌گى ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
نه‌وتى خاو ورده‌ ورده‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ ساڕێژبونه‌وه‌ و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى، كه‌ پێشتر به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا و داخستنى جیهانییه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تى خواست له‌سه‌رى كه‌مبوه‌وه‌ و زۆرینه‌ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا، به‌پێى راپۆرته‌ ئابوریه‌كانیش نرخى نه‌وت كه‌مێكى تر به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و به‌رمیلێك خاوى برێنت له‌م به‌یانییه‌دا گه‌یشتوه‌ته‌ 36 دۆلار و 43 سه‌نت.
به‌پێى هه‌مان ئه‌و راپۆرتانه‌، به‌رمیلێك نه‌وتی خاوى ئه‌مریكى به‌ 34 دۆلار و 19 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، یه‌ك به‌رمیل خاوى تێكه‌ڵه‌ى رێكخراوى ئۆپێكیش به‌ 28 دۆلار و 43 سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
شاره‌زایان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هۆكارى ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌یه‌ دابه‌زینى بڕى نه‌وتى یه‌ده‌گكراوى ئه‌مریكایه‌، كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو پێنج ملیۆن به‌رمیل دابه‌زیوه‌، هه‌روه‌ها له‌ كۆگاى راده‌ستكردن له‌ كوشینگ له‌ ویلایه‌تى ئۆكلاهۆما پێنج ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیوه‌.


 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group