نه‌وا
بڕیاره نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، دوایین هه‌وڵه یاساییه‌كانی بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیاری لابردنی پارێزبه‌ندیی یاسایی بخاته روو.
سۆران عومه‌ر، كه له ماوه‌ی رابردوودا له په‌رله‌مانی كوردستان پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، په‌یامێكی بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نوسان بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیوێتی "ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ی سلێمانیی په‌رله‌مانی كوردستان كاتژمێر 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ خستنه‌ڕووی دواین هه‌وڵه یاساییه‌كان بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی و سكاڵاكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌خزمه‌تان ده‌بم".
رۆژی 7ی ئه‌م مانگه، له دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستاندا سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له چه‌ند په‌رله‌مانتارێك خرایه ده‌نگدانه‌وه و ته‌نها پارێزبه‌ندی له سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ندرایه‌وه.
ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان گرژی و ناكۆكیی نێوان فراكسیۆنه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی لێكه‌وته‌وه و به‌شێكی زۆری فراكسیۆنه‌كان و هه‌روه‌ها رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.