نه‌وا
به بۆنه‌ی نزیكبونه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه، پۆلیسی سلێمانی خرایه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كانه‌وه له‌ئاماده‌باشی ته‌واودان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌بۆنه‌ی نزیكبونه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان و چونی هاووڵاتیان بۆ ناوبازاڕ بۆ كڕینی پێداویستی جه‌ژن و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتیان و دابینكردنی كه‌شێكی ئارام بۆیان، سه‌رجه‌م مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و كۆڵانه‌كاندا بڵاوه‌یانپێكراوه.