نه‌وا
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت، حكومه‌ت توانیویه‌تی به كۆی داهاتی ناوخۆ و قه‌رزكردن له‌هه‌ندێك كۆمپانیای نه‌وت و وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆییه‌كان پاره كۆبكاته‌وه و موچه‌ی پێبدات، ده‌شڵێت لاهور شێخ جه‌نگی رێگه‌ی نه‌داوه وه‌به‌رهێنه‌رانی سلێمانی یارمه‌تیی حكومه‌ت بده‌ن.
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی له لاپه‌ره‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وتارێكی نوسیوه به‌ناونیشانی "چما سلێمانی یه‌ك سه‌رمایه‌داری هه‌یه؟"، دوو هه‌نگاوی ئاشكرا كردووه كه به‌هۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم توانیوێتی موچه دابه‌شبكات.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌ڵێت، "هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌كۆی داهاتی ناوخۆ و قه‌رزكردن له‌هه‌ندێك كۆمپانیای نه‌وت توانرا بڕی 400 ملیۆن دۆلار كۆبكرێته‌وه و به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه، ته‌ندروستی و ناوخۆدا دابه‌ش بكرێت".
له باره‌ی هه‌نگاوی دووه‌میشه‌وه ئاشكرایكردووه "ئیتر كاتی ئه‌وه هاتبوو حكومه‌تی هه‌رێم بیر له بژارده‌یه‌كی نوێ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و بۆشاییه داراییه‌ی پێ پڕبكاته‌وه و موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان پێش جه‌ژن دابه‌ش بكات، بۆ ئه‌مه‌ش مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بیری له‌بژارده‌ی قه‌رزی ناوخۆیی، واتا قه‌رزوه‌رگرتن له وهربهرههێنهره ناوخۆییه‌كان كرده‌وه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌گرێت، كه ته‌نها یه‌ك سه‌رمایه‌داری سلێمانی ئاماده‌بووه قه‌رز بدات به حكومه‌ت و رایگه‌یاندووه "به‌هۆی وابه‌سته‌بوونمان به عیراقه‌وه ناتوانین ده‌ست بۆ بژارده‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی ببه‌ین و تاكه رێگه قه‌رزی ناوخۆییه، بۆ ئه‌مه‌ش حكومه‌ت داوای له وه‌به‌رهێنه‌ره دیاره‌كانی هه‌رێم كرد ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بن بۆ ئه‌وه‌ی داواكه‌یان ئاراسته‌بكرێت، كۆبوونه‌وه‌كه له 12ی ئایار له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو ته‌نها یه‌ك سه‌رمایه‌داری سنوری پارێزگای سلێمانی ئاماده‌یی ده‌ربڕی به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌ی حكومه‌تدا بچێت!.
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی نوسیویشێتی "دواجار ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگی-یه‌وه فشار خراوه‌ته سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رانی سنوری سلێمانی، كه نابێت به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بڕۆن و له‌بری به‌شداریكردن، بایكۆتی كوبوونه‌وه‌كه بكه‌ن!".